پەیامی کورد … ئەسۆشیەیتید پرێس: ئێران بە تەواوەتی كارەبای لە عێراق بڕیوە
ئاژانسێكی ئەمریكی باس لەوەدەكات، لەم وەرزی گەرمادا، ئێران بە تەواوەتی كارەبای لە عێراق بڕیوە و ئەوەش ترسی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی دروستكردووە لەكاتێكدا جۆرێك لە ناسەقامگیری لەو وڵاتەدا هەیە.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێس بڵاویكردووەتەوە، لەئێستا كە ئێران بە تەنگژەی داراییدا تێدەپەڕێت، بە تەواوەتی كارەبای لە عێراق بڕیوە، ئەوەش لەپێناو پەستان خستنە سەر بەغدا تا قەرزەكانی بداتەوە.
ئەوەش هاتووە، بڕینی كارەبا لەكاتێكدایە كە پلەكانی گەرما بەرزبوونەتەوە و لە شارەكانی باشور كە پلەكانی گەرما دەگەن 50 پلەی سەدی خۆپیشاندان بەهۆی نەبوونی كارەباوە دەستیان پێكردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە عێراق لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نزیك بووەتەوە.
ئەسۆشیەتید پرێس رونیشیكردووەتەوە، زیاتر كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا ترسی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی فراوانی دروستكردووە، لەكاتێكدا عێراق جۆرێك لە ناسەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت، پشتبەستنی وڵاتەكە بە كارەبای ئێران جۆرێك لە سزادانی جیۆسیاسی بەدواوەیە، هەروەها جێی ناكۆكی بەردەوام بووە لەگەڵ ئەمریكادا و واشنتۆن چەندین جار رێگەی بە عێراق داوە لە سزاكانی سەر ئێران دەربازی ببێت و كارەبا لەو وڵاتە بكڕێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی دەرفەتێك بدات بە بەغدا كە زیاتر سەربەخۆیی لەبواری وزەدا بەدەستبهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە