پەیامی کورد ... درووست کردنی سیستەمگەلێک بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێل گەلی زرێهی لە بەرامبەر فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا
دامەزراوەگەلی سەر بە کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی " ڕووس تێک " Rostec" ی ڕووسیا خەریکی کارکردنە بۆ درووستکردنی سیستەمگەلێک بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێلگەلی زرێهی لە بەرامبەر فڕۆکەگەلی بێسەرنشینە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەکخان ئۆزدۆئیف ، بەڕێوبەری پیشەسازی کۆمەڵگای چەک و تەقەمەنی ئەم کۆمپانیا دەوڵەتییە جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : " نابێ شتێکی وەکوو فڕۆکەگەلی بێ سەرنشین لە بیر بکرێت . ڕووس تێک Rostec لە حاڵی درووست کردنی کەل و پەلێکە بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێلگەلێکی شەڕ ە لە بەرامبەر هەڕەشەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دا . جگە لەمانە دامەزراوەگەلی ئێمە بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلگەلێک لە ڕاستای بەرەناگربوونەوە لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێ سەرنشین دا کاریان کردووە .
بە ووتەی ئەو ئەمڕۆژە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان لە نوێکردنەوەی تانکەکان دا ، پارێزگاریکردنە لەوان لە بەرامبەر زۆربەی ئەو چەکانەی بۆ شەڕکردن لە مەودای نزیک و چەکگەلی دەقیق ە .
کارناسانی رووسی دەوڵێن : جاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا تانکگەلی بەرهەم هاتوو لە بەرهەمهێنای زۆر لەگەڵ کۆمەڵەی پاڕیزگاری چالاک کە توانای مقاومەی کاریگەریان لە بەرامبەر هەڕەشەگەلی جۆراوجۆری ئەم سەدەیەدا هەیە بەدەربکەون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە