پەیامی کورد ... ٢٧ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٤٩ چاکبوونەوە و ٢٧ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلوول،، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٦٤ حاڵەت لە هەولێر، ٩٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٦٨ حاڵەت لە دهۆک و ٢٥ حاڵەت لە گەرمیان بووە."
هەروەها، ٢٧ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت حاڵەت لە هەولێر،شەش حاڵەت لە سلێمانی، یەک حاڵەت لە گەرمیان، پێنج حاڵەت لە ڕاپەڕین و حەوت حاڵەت لە دهۆک بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە