پەیامی کورد ... لاوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە سوید کوژرا
شەوی ڕابردوو، لە یەكێك لە هۆتێلەكانی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، لاوێکی كوردی خەڵكی شاری ڕانیەی باشووری کوردستان، كوژرا.
بە پێیئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی ڕابردوو١٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، گەنجێك بە ناوی بڵێسە عومەر، كە خەڵكی ڕانیەی باشووری كوردستانە، لە هۆتێل شیراتۆن، لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید كوژراوە، بەڵام وردەكاری و هۆكاری كوژرانەكەی تا ئێستا ئاشكرا نەبووە.
بڵێسە كوڕی عومەر كوێخا سابیر، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە