فڕۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە داهاتەکەشی بە هەمان شێوەی

فڕۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە داهاتەکەشی بە هەمان شێوەی

پەیامی کورد     ...   فڕۆشی نەوتی عێراق زیادی کردووە داهاتەکەشی بە هەمان شێوەی .

مانگی رابردوو عیراق زیاتر له‌ ٨٤ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌ و داهاته‌كه‌شی زیاتر بوه‌ له‌ دوو ملیار و ٨٧٠ ملیۆن دۆلار.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماره‌كانی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی رابردوو راگه‌یاند و ئاماژه‌  به‌وه‌كردوه‌، له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، عیراق زیاتر له‌ ٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه‌، داهاته‌كه‌شی زیاتر بووه‌ له‌ دوو ملیار و ٨٧١ ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار دۆلار.
هه‌روه‌ها به‌پێی ناوچه‌ و كێڵگه‌كانیش بڕی نه‌وتی فرۆشراوی ڕوونكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ "له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق زیاتر له‌ ٨١ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ و داهاتی ئه‌و كێڵگانه‌ زیاتر بوه‌ له‌ دوو ملیار و ٧٤٠ ملیۆن و ٦٧٩ هه‌زار دۆلار".
سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی كه‌ركووكیش، ئاشكرایكردوه‌، له‌ رێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ فرۆشراوه‌ و زیاتر له‌ ٣ ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌، داهاته‌كه‌شی زیاتر بوه‌ له‌ ١٣٠ ملیۆن و ٦٣٥ هه‌زار دۆلار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە