لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سوودان دەیان کەس کوژران یان بریندار کران

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سوودان دەیان کەس کوژران یان بریندار کران

پەیامی کورد … لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سوودان دەیان کەس کوژران یان بریندار کران

لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى خەرتومى پایتەخت، دەیان خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێکران و ژمارەیەک چالاکوانیش دواى بریندرابونیان لەناو نەخۆشخانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.

دوای ئەوەی عەبدولفەتاح بورهان، پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵاى بە سەرۆکایەتی خۆی و ئەندامێتی سەرجەمی ئەندامانی سەربازی و ژمارەیەک کەسى دیکە راگەیاند، تووڕەیی لە شەقامی سودان زیادی کرد و ئەمڕۆ شەممە هاوڵاتیانى سودان رژانە سەر شەقامەکان.

خۆپیشاندانەکان هەرزو بەرەو ئاراستەى توندوتیژى و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران رۆشت.

کۆمیتەی ناوەندی پزیشکانی سودان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە تائێستا پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر ٧٠ خۆپیشاندەرى دیکەش برینداربوون.

کۆمیتەکە، وێراى باسکردنى سەختییەکانى رەوانەکردنى بریندارەکان بۆ ناو نەخۆشخانەکان، ئاشکراشیکردووە کە بەشێک لە بریندارەکان لەناو نەخۆشخانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

ئیحسان فەقیری ئەندامی یەکێتی پزیشکانی سودان بە سکای نیوزی راگەیاندووە کە نەخۆشخانەکانی (ئومدورمان و خەرتوم و  بەحری)، ژمارەیەکی زۆر برینداریان پێگەیشتوە کە تەقەیان لێکراوە.

وتیشی: زۆربەی پزیشکەکان لە دۆخی خراپی ئەمنیدا کار دەکەن، کە نەخۆشخانەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کۆنتڕۆڵکراون و بەدواى چالاکواناندا دەگەڕێن و هەڕەشەى لە پزیشکان دەکەن لەبەرامبەر تۆمارکردنى گرتەى ڤیدیۆی.

خۆپیشاندانەکان دواى ئەوەهات، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی سوپا، پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵاى بە سەرۆکایەتی خۆی و ژمارەیەک لە نزیکەکانى راگەیاند و هاوڵاتیانیش داواى رەتکردنەوەى سەرجەم بڕیارەکان دەکەن و داوا دەکەن عەبدوڵا حەمدوک سەرۆکى دەستبەسەرکراوى وڵات بگەڕێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە