وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم، كڕینی گه‌نم له‌لایه‌ن حکومەتی عێراقەوە له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌دژی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه، ڕاشیدهگهیهنێت، کە داوایان لەدەسەڵاتدارانی بەغدا كردووه، بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ زیادبكات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌نده‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووە، کە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی داوه، به‌ڵام ئێمه گه‌نمه‌كه به‌به‌غدا ده‌ده‌ین، هه‌رچه‌ند داوای زیادكردنی بڕهكهشمان كردووه".
ئەو بەرپرسەی دیوانی وەزانی وەزارەیت بازرگانی هەرێم، لەبارەی كڕینی گه‌نم له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و عه‌مباركردنی لهسایلۆكانی هه‌رێمی کوردستاندا، دەڵێت، "هیچ شتێكی وانییه كه حكومه‌تی عێراق به‌ده‌ر له‌جوتیارانی هه‌رێم گه‌نمی له‌ده‌ره‌وه كڕیبێت و لهسایلۆكانی هه‌رێم عه‌مباری كردبێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه".
ناوەندەیی راشگەیاندووە، کە تائێستا حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی داواكردنی زیادكرنی بڕی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم، هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته دارایه‌كانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیان كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە