پارێزگای هەولێر: هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەوانە دەكرێت كە خۆراك دەگوازنەوە

پارێزگای هەولێر: هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەوانە دەكرێت كە خۆراك دەگوازنەوە

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر پەیوەست بەو ئاسانكارییەی کە دەکرێت بۆ ئەوانەی كە خۆراك دەگوازنەوە دەڵێ، ناكرێ هەر كۆمپانیا و ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوە بە ئارەزووی خۆی هاتووچۆ بكات، بەڵام دەتوانن رۆژانە كەل وپەلی خۆیان دابەش بكان و هیچ كێشەش نییە.

بەیار فایەق، بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند : "رێگری لە هیچ كۆمپانیایەكی دابەشكردنی خۆراك نەكراوە و رۆژانە كاتیان بۆ دیاری كراوە و دەتوانن لەو ماوەیەدا خۆراكی خۆیان دابەش بكەن، ئەوەی باس لەوە دەكات كە گوایە رێگرییان لێ دەكرێت، ڕاست نییە، چوونكە خۆمان رێگەپێدانمان پێ داون و دەتوانن هاتووچۆ بكەن، بەڵام ناكرێ ٢٤  سەعات هاتووچۆ بكەن، وە  هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كراوە و هیچ كێشەیەك نییە".

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەولێر گوتی: "ئەوەی ئێمە دەیكەین تەنها جێبەجێكردنی رێنماییەكانە و رێگریمان لە كەس نەكردووە كە رێگەپێدراوە، بەڵام پشكنین هەیە، چوونكە بینیمان كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی كەل وپەل چۆن خەڵكی عەرەبیان دەگواستەوە، بۆیە ئێمە تەنها ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین و بەپێی رێنماییەكان رێگری لە كەس ناكەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە