مێرکل داواکارییەک لە ڕاستای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاراستە دەکات

مێرکل داواکارییەک لە ڕاستای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاراستە دەکات

پەیامی کورد     ...     مێرکل داواکارییەک لە ڕاستای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاراستە دەکات .

گەورە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ درووستکردنی بوارێک لە بواری پێشکوەتنی داهاتوو داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەنگێللا مێرکل گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە دانیشتنی فەرمی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بۆنەی ٧٥ ەمین ساڵوەگەڕی تەشکیل کردنی ئەم ڕێکخراوە داوای ئەنجامدانی چاکسازی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەی زیاتر ە .

مێرکل جەختی کردەوە کە ئاڵمانیا ئامادەیە تاکوو بەرپرسیاری ئەنجامی ئەم چاکسازییانە لە ئەستۆ بگرێت و لەم ڕەوەندە بەشداری بکات . هەروەها بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای ڤیرووسی کۆرۆنا ووتی : " کێش جیهانییەکان ، سەرەڕای سنوورە نێودەڵەتییەکان پێویستیان بە ڕێکەوتن و هاوکاری هەیە تاکوو بتوانین ووڵامی چاڵینجەکانی سەدەی ٢١ بە باشتر بدەینەوە " .

مێرکل هەروەها بەبیری هێنایەوە کە لە شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بڕیاردان دەربارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەگەلێکی گرینگ ، دژوار دەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە