پەیامی کورد ... سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پارەكەی بەغداد گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ مووچەی سێ وەزارەت دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بڕی 522 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خراوەتە سەر حسابی بانكی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشبكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە