قۆبرس : بەر لە هەرشتێک تورکیا گەمارۆ بدەن ئینجا بیرێک لە بێلاڕووسیا بکەنەوە

قۆبرس  : بەر لە هەرشتێک تورکیا گەمارۆ بدەن ئینجا بیرێک لە بێلاڕووسیا بکەنەوە

پەیامی کورد      ...     قۆبرس  : بەر لە هەرشتێک تورکیا گەمارۆ بدەن ئینجا بیرێک لە بێلاڕووسیا بکەنەوە .

ووڵاتی قۆبرس لە دژایەتی خۆی لەگەڵ هەنگاوەکانی یەکیتی ئەورووپا بۆ دۆخی  گەمارۆ لە دژی بێلاڕووسیا هەواڵیدا .

بە پێی راپۆرتێک ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قۆبرس ڕایگەیاند ووڵاتەکەی لە بەرامبەر ئەو گەمارۆیانەی کە یەکیتی ئەورووپا لە دژی بێلاڕووسیا بسەپێنێت دەوەستێتەوە مەگەر ئەوەی کە هەنگاوی هاوشێوەی لە دژی تورکیا هەڵبگیرێت .

هەر لە هەمان راستا قۆبرس هەوڵە پێشنیارکراوەکان لە دژی مینسک ڕەت دەکاتەوە و لە جیاتی ئەوە هەوڵ دەدات تاکوو یەکیتی ئەورووپاڕازی بکات کە ٧ کۆمپانیای تورکیا کە خەریکی دۆزینەوەی گازە لە ناوچەی ئابووری قۆبرس دا لەگەڵ گەمارۆ بەرەو ڕوو بکاتەوە 

پەسەند کردنی گەمارۆوەکانی ئەورووپا دژی بێلاڕووسیا بە ڕەزامەندی هەموو ٢٧ ووڵاتی یەکیتی ئەورووپا لەوانەش قۆبرس نیازمەندە .

هەرچەندە یەکیتی ئەورووپا پێشتریش هۆشدارگەلی جیددی دابووە تورکیا و ڕایگەیاند کە هەم وو بژاردەکانی گەمارۆ لە دژی ئەم ووڵاتە لە سەر مێزە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە