كۆریای باكوور موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

كۆریای باكوور موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

پەیامی کورد … كۆریای باكوور موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

ئاژانسی ناوەندیی كۆرۆیای باكوور بڵاویكردەوە، دوێنێ سێشەممە موشەكێكی نوێی تاقیكردووەتەوە بە ناوی (هواسونگ-8) كە خێراییەكەی لە دەنگ زیاترە.

ئاماژەی بەوەكردووە، سوپای كۆرۆیا موشەكەكەی لە نێودەریاوە تەقاندووە.

باسی لەوەشكردووە، توانای چەكە نوێیەكانی كۆرۆیای باكوور پێشكەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە.

شارەزایانیش پێیانوایە، یەكەم موشەكی جۆری كروزە كە توانای هەڵگرتنی موشەكی هەیەو هەڕەشەیەكی مەترسیداریشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی كۆریایی باكوور.

لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی تاقیكردنەوەی ئەو موشەكەی كردووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆرۆیاوە و دەڵێن ئارامی ناوچەكە تێكدەدات.

بەرپرسێكی وەزارەتەكە جەختی لەوەكردووە كە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە