پەیامی کورد … كاروانێكی دیكەی كۆچبەران دەگەڕێندرێنەوە عێراق
هێڵی ئاسمانی عێراق دوا گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی گیرخواردوو لە بێلارووس ئەنجام دەدات و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رایدەگەیەنێت،"تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر گەڕاونەتەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 30-11-2021 هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەی، دوا گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی گیرخواردوو، لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا ئەنجام دەدات.
ئاماژە بەوەشدراوە،"تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر، کە بەشی زۆریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن،گەڕاندووەتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە