كەسێك تەقە لە كۆنگرێس دەكات

كەسێك تەقە لە كۆنگرێس دەكات

پەیامی کورد... كەسێك تەقە لە كۆنگرێس دەكات

شەوی رابردوو تەقە لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) كراو پۆلیسیش داوای لە هەموو ئەو كەسانە كرد كە لەنێو‌ باڵەخانەكان خۆیان حەشار بدەن بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی‌.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە: لەلایەن كەسێكەوە تەقە ئاڕاستەی باڵەخانەی كۆنگرێس كراوە.

پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو بە بڵندگۆ داوای لە هەموو ئەو كەسانە كردووە كە لەنێو باڵەخانەكەن خۆیان حەشار بدەن، ئەمە جگە لەوەی كە دەوروبەری باڵەخانەكە چۆڵكراوەو هێزەكانی پۆلیس لە ناوچەكە بڵاوەیان پێ كراوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەوەی تەقەی ئاڕاستەی باڵەخانەی كۆنگرێس كردووە لە ڕووی دەروونییەوە كەسێكی ناتەواوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە