پەیامی کورد ... قاسم الڕیمی ڕێبەری گرووپی ئەلقاعیدەی یەمەن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا کوژرا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەنەڵی العربیە و الحدث فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە گومنا دەکرێت ئەمرکی بێت شەوی هەینی خانوویەکی نیشتەجێ بوون لە شارۆچکەی " وادعی عبیدە " ی لە ڕۆژهەڵاتی شاری مێئارب لە یەمەن بۆمباران کرد کە قاسم الریمی ڕێبەری گرووپی ئەلقاعیدەی یەمەن لەوێ نیشتەجێ بووە
بە پێێ ڕاپۆرتەکان ئەم خانووە هەفتەیەک پێشتر لە لایەن ئەندامانی ئەلقاعیدەوە ئیجار کراوە و قاسم الریمی ڕیبەری گرووپی " ئەلقاعیدە لە جەزیرەی عەرەب " لەم هێرشە ئاسمانییەدا کوژراوە
قاسم عبدە موحەمەد ابکر یا قاسم الریمی یا قاسم الرامی بە ناوبانگ بە ئەبوو هەریرە الصنعانی لە کەسایەتییە بەرچاو و بەناوبانگەکان لە گرووپی القاعدە لە جەزیرەی عەرەب ە و بە هۆی ڕۆڵی کارای لە چالاکییە تێرۆریستییەکان دا لە دەستەی کەسانی لیستەی تیرۆر بوو کە لە ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی دا بە دوایدا دەگەڕان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە