قاسم سلێمانی " من لە حەلەبم و ئەگەر ئەرتەشی تورکیاش بە تەمایە جوولەیەک بکات ، دەبێ لەگەڵ من رێک بکەوێت و ئاگادارم بکاتەوە پێش ئەوەی بێتە ناوچەکەوە ."
پەیامی کورد : بە پێی بڵاوکراوەکانی لۆبنان ، فەرماندەی ئەرتەشی قۆدس سەر بە سپای پاسدارنی ئێران قاسم سلێمانی لە سەر ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە بەرامبەر عەفرین پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە کە تێایدا دەڵێ " " ئەمن لە حەلەبم و ئەگەر ئەرتەشی تورکیاش بە تەمایە جوولەیەک بکات ، دەبێ لەگەڵ من رێک بکەوێت و ئاگادارم بکاتەوە پێش ئەوەی بێتە ناوچەکەوە ."
هەروەها قاسم سلێمانی دەڵێ " دەبێ پێشکەوتنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە بەرامبەر بارەگاکانی هێزی ئێرانی بە ووریاییەکی تەواوەوە ئەنجام بدرێ و هەنگاو بنێن " . هەروەها دوور نییە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەرتەشی تورکیا ڕووبەڕووی شەڕ ببنەوە بەرامبەر یەکتر .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە