پەیامی کورد ... بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، محەممەد جەواد زەریفك بەرپرسی سەرەكی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە و لە لایەن ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری گشتی ئێران-ەوە پشتگیرى لێدەكرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، قاسم سلێمانی، بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران و فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاندوە، "محەمەد جەواد زەریف بەرپرسە لە سیاسەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەمیشە لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە پشتگیرى لێدەكرێت".
رۆژی دووشەممە 25-2-2019 محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران، ئەندازیاری رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانی ساڵی 2015 لەگەڵ ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا، لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام نامەى دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستى وەزیرى دەرەوەى ئێران بڵاوکردەوە.
دوای رۆژێک لە پێشکەشکردنی نامەکەی بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە دوێنێ سێشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی رەتکردەوە.
زەریف یەکێکە لەو کەسانەى ڕۆڵى زۆر گرینگى بینیوە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى ئێران و رێککەوتننامەى ئەتۆمى نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەورووپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە