پەیامی کورد... قەتەر و ئیمارات لە سەروبەندی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكاندان
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە كۆتایهێنان بە بایكۆتكردنی قەتەر لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە، ئیمارات و قەتەر دەیانەوێت باڵیۆزخانەكانیان بكەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری بەرپرسێكی ئیماراتییەوە ڕایگەیاندووە،"قەتەر و ئیماراتی عەرەبی لە سەروبەندی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیاندان،دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە كۆتایهێنان بە بایكۆتكردنی قەتەر لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە، ئیمارات و قەتەر دەیانەوێت باڵیۆزخانەكانیان بكەنەوە".
بەرپرسێكی ئیماراتی رایگەیاندووە،"لەئێستادا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ قەتەر ئاسایی دەكرێنەوە بەجۆرێك كردنەوەی باڵیۆزخانەكانیش لەخۆبگرێت".
بەرپرسەكە پێشبینی كردووە،"لەناوەڕاستی حوزەیرانی داهاتوو، هەردوو وڵات باڵیۆزخانەكانیان بكەنەوەو باڵیۆزی نوێ دابنێن".
سەرچاوەیەكی دیكە ڕایگەیاندووە،"لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان قەتەرو ئیمارات بەتەواوەتی دەستپێدەكەنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە