پەیامی کورد … كازمی داوای لێكردنه‌وه‌ی وێنه هه‌ڵواسراوه‌كانی كه‌سایه‌تییه ئێرانییه‌كان ده‌كات
بە بۆنەی ڕۆژی بە ناو جیهانیی “قودس” حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه ئێرانییهكانی، له ناوچه جیاجیاكانی عێراق هه‌ڵواسیووه، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا دەكات ئه‌م وێنانه لێبكرێنەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووە، مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران داوای له حەشدی شەعبی كردووه، وێنەی ئەو كەسایەتییە ئێرانیانەی كە لەناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا هەڵواسراون لێبكهنەوە.
ئه‌م وێنانه له یادی "رۆژی قودسی جیهانی" بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه وێنه‌كانی خومەینی و عەلی خامنەیی و قاسم سولەیمانی، لە دیارترین ئەو كەسایەتیە ئێرانیانەن، كە لە ژمارەیەكی زۆر ناوچەی شاری بەغدا هەڵواسراون.
شایه‌نی باسه، ئەعزەمییە دیارترین ناوچەی سونە نشینه لە شاری بەغدا و، هەڵواسینی ئەو وێنانە لەناوچەكانیان بێزار و توڕەی كردوون.
دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان لەلایەن خومەینی ڕیبەری پێشووی ئێرانەوە وەکوو ڕۆژی جیهانی قودس دەستنیشان کراوە کە هەر ساڵ لەو ڕۆژەدا شیعەکانی ئێران خۆپیشاندان دەکەن و دژی ئیسرائیل دروشم دەڵێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە