پەیامی کورد ... کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەیەوێ ، دانیشتنەکانی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا گوێ ڕابگرێت .
بە پێ ڕاپۆرتێک ، ئێلیۆت ئەنگێل ، بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ماڵپەڕی کۆمیتە ڕایگەیاند : " هەر جارێک کە دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین چاوپێکەوتن دەکات هیچ شتێک بە ووڵاتەکەی ڕاناگەێنێت . ئەمریکا شایانی ڕاستییە و کۆمیتەی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەران دەیەوێ بەم شتانە بزانێت . ئێمە دەمانەوێت سەبارەت بە ڕەمز و ڕاز و ئەسراری عەجیب و نامۆی نێوان پەیوەندییەکانی ترامپ و پووتین و و هەروەها بازنەی دەروونی ئەو ڕووی داوە گوێ بگرین . ئەم پەیوەندییە تاریک و ناڕوونانە لە سەر یەمنییەتی نەتەوەیی ئێمە کاریگەری دەبێت .
پێشتر واشینتۆن پۆست ، بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکان ووتی : کە ترامپ ووردەکارییەکانی قسەکانی خۆی و پووتین لە بەرپرسانی ووڵاتەکەی دەشارێتەوە ، لە ئاکامدا ، تەنانەت لەو دۆسیانەی کە تەرتیب کراون لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا ، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ووتوووێژێکی تەواو لە قسەکانی ترامپ و پووتین کە لە پێنج شوێندا ڕوویانداوە بوونیان نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە