پۆلیسی نیۆیۆرک بینایەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی " سی ئێن ئێن " ی چۆل کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پۆلیسی شاری نیۆیۆرک بینایەی Time Warner Center ، شوێنێک کە کەناڵی تەلەفزیۆنی " سی ئێن ئێن " لەوێدایە بە هۆی هەڕەشەی دانانەوەی بۆمب ، چۆل کرا .
دۆن لێمۆن ، ئەم هەواڵەی لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا بڵاو کردەوە .
لێمۆن نووسی : ئێمە لە حاڵی پێشکەش کردنی پڕۆگرامی بەشی زیندوو بووین کە ڕایانگەیاند دەبێ بینایەکە چۆل بکرێت .
دەوترێ کەسێک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دەفتەری ئەم میدیایە لە نیۆیۆرک ووتوویەتی کە پێنج بۆمب لە ناو بینایەکەدا هەیە .
هێزەکانی تایبەتی پۆلیس چوونە ناو دەفتەری " سی ئێن ئێن " و لێکۆڵینەوە لە ناو بینایەکە بەردەوامی هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە