پەیامی کورد... برینداربوونی ٤ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان
چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی شاهۆ، سەلاسی باوەجانی و پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار شامورادی و سەعید خەسرەوی بریندار کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم دوو کۆڵبەرە هەر دوویان خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوون و سەعید لە بەشی ڕان و موختاریش لە بەشی دەستی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، شەوی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممە و هەر لەو سنوورەدا، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر بریندار بوون کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی ئولفەت عابدینی خەڵکی گوندی شوانکارە سەر بە بەخشی شاهۆی ڕوانسەر ئاشکرا بووە.
هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەکە کە خەڵکی گوندی دووریسانی پاوە بووە ئاشکرا نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە