ڕووسیا هۆشداری دەداتە ناتۆ: دەتانکەینە ئامانج

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ناتۆ: دەتانکەینە ئامانج

پەیامی کورد... ڕووسیا هۆشداری دەداتە ناتۆ: دەتانکەینە ئامانج

سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا هۆشداری دەداتە وڵاتی ناتۆ لە گواستنەوەی چەک بۆ ئۆکراینا و جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر کاروانێکی چەک بەرەو ئۆکراینا بێت دەکەنە ئامانج.

سێرگی شویگۆ ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بەردەوامن لە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا، هەر ڕێگەیەکی ناردنی چەک لە ناتۆ بۆ ناو خاکی ئۆکراینا بەلای ئەوانەوە ئامانجێکی مەشروعە بۆ لەناوبردن.

سەبارەت بە بارودۆخی کۆمەڵگەی "ئازوفستال"ی ئۆکراینا کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی تێدایە، بە وتەی وەزیری بەرگری ڕووسیا، نەتەوەپەرستەکانی ئۆکراینا داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئازادکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کۆمەڵگەی "ئازوفستال" و دانانی چەکەکانیان پشتگوێ دەخەن.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگی پرۆسەی داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن ڕووسیاوە دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا هەزاران هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە