پێكدادان لە نێوان ئۆپۆزیسۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سوپای پاسداران ڕوویدا

پێكدادان لە نێوان ئۆپۆزیسۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سوپای پاسداران ڕوویدا

لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان سوپای پاسداران و گروپێكی ئۆپۆزیسیۆنی ناكۆك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای كرماشانی، كوژراوێك و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه‌.

 

 پێكدادانه‌کە له‌ ناوچه‌ی شوشمێی شاری نه‌وسود له‌سه‌ر سنووری نێوان كوردستان و ئێران روویداوه‌، سه‌ربازێكی كوردی رۆژهه‌ڵات به‌ناوی كامه‌ران قادرپوور گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانیش بریندار بووه‌.

تا ئێستا هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایان نه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران تووشی پێكدادان بوونه‌ سه‌ر به‌ كام لایه‌نن و هۆکارەکەی نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە