پەیامی کورد … وەزارەتی رۆشنبیری ئیدانەی سوتاندنی كتێبخانەی پیرەمەگرون دەكات
لە راگەیەنراوێكدا وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی سوتاندنی كتێبخانەی گشتی ناحیەی پیرەمەگرون دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
ڕونكردنەوەیەك لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە
ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنكارانی زانكۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێكی گێرەشێوێن لەناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانكوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەك، لەناویاندا كتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە. ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەكی مەدەنییانەی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەكەمانین، بەڵام بەتوندی سەركۆنەی هەموو كارێكی تێكدەرانە دەكەین، بەتایبەتی سوكایەتی كردن بەئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەكانمان و پەلاماری كتێبخانە، كارێكی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناكرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بكەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی.
وتەبێژی وەزارەتی
ڕۆشنبیری و لاوان
2021/11/24
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە