پەیامی کورد … لە گوڵاڵە داعش هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق
شەوی رابردوو لەسنوری ناحیەی گوڵاڵە گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقیانداوەو شەڕێكی سەخت روویداوە.
شەوی رابردوو لەسنوری گوندی مەعدانی سەربە نەقشبەندی لەناحیەی گوڵاڵە داعش پەلاماری سوپای عێراقی داوە.
بەپێی زانیارییەكان، بۆ ماوەی چەند سەعاتێك شەڕبووەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ سەربازی سوپای عێراق برینداربوونەو ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لەجۆری هەمەریش سوتێنراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە