پۆمپێئۆ هۆشداری دەداتە هەموو جیهان لە بە کۆتا هاتنی مووڵەتی گەمارۆی سەر قاسم سلێمانی و چەک و تەقەمەنی ئێران

پۆمپێئۆ هۆشداری دەداتە هەموو جیهان لە بە کۆتا هاتنی مووڵەتی گەمارۆی سەر قاسم سلێمانی و چەک و تەقەمەنی ئێران

پەیامی کورد    ...    پۆمپێئۆ هۆشداری دەداتە هەموو جیهان لە بە کۆتا هاتنی مووڵەتی گەمارۆی سەر قاسم سلێمانی و چەک و تەقەمەنی ئێران و داوا لە هاوپەیمانەکانی خۆی دەکات فشاری زیاتر بخەنە سەر حکوومەتی ئێران و ڕەفتارە ناسەقامگیرانەکانیان ڕابگرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا لە نەمانی سنوورەکانی سەر قاسم سلێمانی نیگەرانی خۆی دەربڕی .

ئەو لە پەیامە تویتەرییەکەی خۆیدا نووسی : " کاتی لە حاڵی دەرباز بوونە . ئەمە کاتێکە کە پێش بە کۆتا هاتنی مووڵەتی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی سازمانی نەتەوەکان بۆ ئێران و قەدەغەی سەفەر بۆ قاسم سلیمانی ماوەتەوە .

ئێمە داوا لە هاوپەیمانەکان و شەریکەکانی خۆمان دەکەین فشار لە سەر حکوومەتی ئێران زیاتر بکەن و ڕەفتارە ناسەقامگیرانەکانی ئەوان بوەستێنن . هاوپەیمانەکانی واشینتۆن دەبێ لە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر تاران دا ، پەیڕەوی بکەن . "

دەوڵەتی ئەمریکا بە دەرچوونی لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بەرجام لە مانگی مەی ساڵی ٢٠١٨دا بە پشت بەستن بە هەندێک شەواهێد لە دژی ئێران لەوانەش بەدواداچوون بۆ بە دەست هێنانی چەکی ئەتۆمی و پاڵپشتی لە تیرۆریسم ، جگە لە گەڕانەوەی گەمارۆوەکانی پێشوو بۆ سەر ئێران لە ڕاستای کارتێکردنێک بەناوی فشاری زیاتر ، گەمارۆگەلێکی نوێی بۆ سەر ئێران زیاد کرد .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە