١٠٩ خۆپیشاندەری دەسبەسەرکراو لە ئێران، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

١٠٩ خۆپیشاندەری دەسبەسەرکراو لە ئێران، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

پەیامی کورد... ١٠٩ خۆپیشاندەری دەسبەسەرکراو لە ئێران، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٠٩ خۆپیشاندەری ڕاپەڕینی سەرانسەری، لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند کە سەرەڕای لەسێدارەدانی چوار خۆپیشاندەری شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، لانیکەم ١٠٩ خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراوی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە و مەترسیی ئەوەیان لەسەرە کە بە زووترین کات سزاکەیان لەسەر جێبەجێ بکرێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا هاتووە کە لەو ١٠٩ کەسە کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە ژمارەیەکی بەرچاویان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە و ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ هەموو سەروەرییەکانی ماڤی مرۆڤ پێشێل دەکا، بەتایبەت لەسەر ئەو کەسانەی کە بە زۆرەملێ دانپێدانیان لێ وەر دەگیرێت و سزای سێدارەیان بەسەردا دەسەپێنێت، هەتا بەو شێوەیە دۆخی ئاڵۆزی نێوخۆیی کۆنتڕۆڵ بکا و ترس و تۆقاندن بخاتە دڵی خەڵکەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە