خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی سوید بە دەرهێنەرێكی كورد دەدرێت

خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی سوید بە دەرهێنەرێكی كورد دەدرێت
پەیامی کورد    ...   خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی سوید بە دەرهێنەرێكی كورد دەدرێت

بەڵگە فیلمێكی هۆگر هرووری بەناوی "سەبایە" لە ستۆكهۆڵم خەڵات كرا.

ڕادیۆی كوردی سوید بڵاوی كردەوە كە خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی ڤێستڤاڵی Guldbaggegalan درایە فیلمی (سەبایە) كە لەلایەن دەرهێنەری كورد هۆگر هروری كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.

بەڵگە فیلمی سەبایە باس لە نەهامەتی كچە كوردە یەزیدییەكان دەكات كە لەبن دەستی داعش دا بەدیل گیراون.

هۆگر هرووری سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەكە دەڵێ بۆ من وەكوو كوردێك گرینگ بوو لە ووڵاتێكی وەكوو سوید ئەو خەڵاتە وەرگرم، پێشكەشی هەموو كچە كوردێكی یەزیدی دەكەم كە لەبن دەستی داعشدا بەدیل گیرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە