خەزعەلی بەرامبەر بە دەستپێکردنی ووتووێژی نێوان بەغدا و واشینتۆن کاردانەوەی نیشاندا

خەزعەلی بەرامبەر بە دەستپێکردنی ووتووێژی نێوان بەغدا و واشینتۆن کاردانەوەی نیشاندا

پەیامی کورد     ...    خەزعەلی بەرامبەر بە دەستپێکردنی ووتووێژی نێوان بەغدا و واشینتۆن کاردانەوەی نیشاندا

سکرتێری گشتی گرووپی ئەهلی حەق لە عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراق داگیرکاری هەژمار دەکرێت چوونکە پەرلەمان لەمبارەوە دژایەتی خۆی بە پێی بڕیارێک فەرمانی دەرکرد و خەڵکیش هەروەها بە گەورەترین خۆپیشاندان ئەم دژایەتیەیان دەربڕیوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی المعلومە " قەیس خەزعەلی " کە بە بۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرادنی " حەشدی شەعبی " قسەی دەکرد ڕایگەیاند : کەسێک کە بە داگیرکارییەکانی داعش ڕازی نەبێت ، بە هیچ شێوەیەک داگیرکاری شوێنی دیکەش قەبووڵ ناکات . ئێمە ئێستا لە دۆخی داگیرکاری ئەمریکادا بەسەردەبەین و لە دوای بڕیاری پەرلەمان و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان ئەمە بە داگیرکاری ناو دەبەین 

خەزعەلی هەروەها بە ئاماژەدان بە ووتووێژی نێوان ئەمریکا و عێراق ڕایگەیاند : ووتووێژگەلێک لەگەڵ ئەمریکا خەریکە بەریوە دەچێت و هەندێک دەیانەوێت بازنەی ئەم ووتووێژە بەرفراوان بکەن بەڵام نابێ ووتووێژ لەسەر ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق دا پشت گوێ بخرێت 

هەروەها ووتی : چ زەمانێک هەیە کە ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە کەڵکی پێچەوانە وەرنەگرێت و لە ئامادەیی سەربازی خۆی و  حۆکمڕانی بە سەر سنووری ئاسمانی عێراق ەوە بۆ پاک کردنەوەی حیسابی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کەڵک وەرنەگرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە