پەیامی کورد ... ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند،"لە باكووری عێراق " هەرێمی كوردستان " مووساد لقێكی هەیە و بە هاوبەشیش لەگەڵ سی ئای ئەی لەناو فرۆكەخانەی بەغداد لقێكیان هەیە"
قەیس خەزعەلی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە كەناڵی عەهدی عێراقی كە ئەمشەو بڵاوكرایەوە رایگەیاندووە : " لە هەموو پارێزگاكانی باكووری عێراق " هەرێمی كوردستان " جگە لە هەولێر، دەزگای هەواڵگری مووسادی ئیسرائیلی بوونی هەیە و لە شاری سلێمانی لقێكی هەیە".
خەزعەلی راشیگەیاندوە،"دەزگای هەواڵگری مووساد بە هاوبەشی لەگەڵ سی ئای ئەی ئەمریكی لقێكیان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە