بەرپرسێکی باڵای ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند : هێزی پێشمەرگە ئەگەر بیەوێ بگەڕێتەوە کەرکووک، دەبێ لە چوارچێوەی هێزی چەکداری عێراقدا بجووڵێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە شەفەق نیووز: محەمەد مەهدی بەیاتی بەرپرسی هێزەکانی مێحوەری باکوور لە ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک بە مەرجی ئەوەی لە چوارچێوەی هێزەکانی یەکێتی دابن، دەکرێت.
ناوبراو لە کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : مەرجی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک ئەوەیە کە لە چوارچێوەی هێزی چەکداریی عێراق و بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران ئەنجام بدرێت.
ناوبراو هەروەها بوونی هەر جۆرە ناکۆکییەک لە گەڵ حزبە کوردییەکانی ڕەت کردەوە و ووتی: ڕێگە نادەین هێزەکانی ئاسایش و ڕێکخراوەکانی سەر بە حزبە کوردییەکان بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک.
بەیاتی جەختیشی کرد کە هیچ هێڵێکی سوور بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک لە ئارادا نییە، بەو مەرجەی کە فەرمان و پێڕەوەکانی دەوڵەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت. ناوبراو داوای لە ناوەندە ئەمنییەکان کرد کە بەرهەڵستی ئەو کەسانە ببنەوە کە بە ناوی ڕێکخراوی بەدر سەرپێچی دەکەن و یاسا دەبەزێنن.
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ، سەرۆک بارزانی لەم دواییەدا لە درێژەی دانوستان و گفتوگۆکان لە گەڵ بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک هەواڵی دابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە