پەیامی کورد... ڕێخراوی نێودەوڵەتی ناتۆ: روسیا سەرەكیترین هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناتۆ
کۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ بەڕێوەچوو و راگەیەندراوێكیان لەبارەی روسیا و هەڕەشەكانییەوە بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە شەڕ و ناسەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەری لەسەر هاوبەشەكانیان دەبێت.
ئەوەش ڕادەگەێنن ، روسیا بەرپرسیارە لەو دوژمنكاریی و كۆمەڵكوژییەی لە ئۆكرانیا هەڵگیرساوە و پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن روسیاوە سەركۆنە دەكەین.
هەر لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، هۆشداریدەدات و رایدەگەیەنێت " نابێت كۆماری ئیسلامیی ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت كە ئەوەش هەڕەشەیەكی دیكەیە لەسەر تەواوی ئاسایشی جیهان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە