ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەینێی دۆخ لە یەمەن زۆر نالەبارو مەترسیدارە و هەرجۆرە ناسەقامگیری زیاتر دەتوانێ زیاتر ببێتە هۆی قات و قڕی لەم ووڵاتە شەڕ لێدراوەدا .
ئەم هۆشدارییە بەرنامەی جیهانی خۆراک پەیوەند بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە حاڵێکدا ڕاگەێندراوە کە فشارەکان بۆ سەر بەندەری حەدیدە کە شادەماری سەرەکی یارمەتییەکانە بە یەمەن زیاتر بووە .
لە مانگی ڕابردووە تاکوو ئێستا ئاگربەست لەم ناوچەیە ڕاگەێندراوە بەڵام بە پێێ ڕاپۆرتەکان لە چەن ڕۆژ ڕابردوودا کۆگایەکی نۆکەمانی و ئۆردوگای بێ شوێن و ماڵەکانی ناوچەکە لە ژێر ئاگربارانی هێزەکانی دەرگیر لە قسە و گفت و گۆی ئەم ووڵاتەدا جێی گرتووە .
بە ووتەی نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن لە بەندەری حەدیە هێشتا ئاگربەست بە شێوەی تەواو جێبەجێ نەکراوە .
مارتین گریفیس ، نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، کاتی سەردانی لە سەنعا ، پایتەختی یەمەن ، سەرەڕای قسەکانی ڕایگەیاند کە ڕێکەوتننامەی ئاگربەس بە گرینگیدان بە پێگەی هێزەکانی دەرگیر لەم ناوچەیە خەیاڵاوی بووە .
هەواڵنێرێکی " بی بی سی " کە توانیویەتی لە بەندەری حەدیدە و چەن شارێکی دەورووبەری ئەو سەردان بکات دەڵێ کە منداڵانێکی بینیوە کە تا ڕادەیەک برسیەتییان کێشاوە و ئازار دەکێشن کە تەنانەت توانای ئەوەیان نییە کە بگرین .
لەم دواییانە شۆڕشیانی حوسی و هێزەکانی دەوڵەتی یەمەن لە سەر پاشەکشە کردنی شۆڕشیان لە بەندەری ستراتیژیکی حەدیدە گەیشتنە ڕێکەوتن .
ئەم ڕێکەوتنە ئاشتییە بە هیواگەلێک بۆ بە کۆتا هاتنی شەڕ لە یەمەن پەرەی داوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە