پەیامی کورد... ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دۆخی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی لەناکاو بەرز دەکاتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون، کە ژمارەیان تا ٢٠ی ئەم مانگە لە جیهاندا ١٥ هەزار و ٣٠٠ تووشبوون، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەوڵەکانی بۆ تێگەیشتن لە تواناکانی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە چڕ کردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی لەناکاوی تەندروستی لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە ڕابگەیەنرێت.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت کە جیهان لە چ ئاستێکی ئامادەییدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لیژنەی شارەزایان و پسپۆڕانی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەمەبەستی ڕاگەیاندنی دۆخی لەناکاوی جیهانی بەهۆی نەخۆشییەکەوە کۆبوونەوە.
گیبریسوس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، تا ئێستا نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی زۆری ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون، بەپێی وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ بەرزترین ئاستی دۆخی لەناکاوی تەندروستی ڕابگەیەنێت بە پشتبەستن بە ڕێنمایییەکانی لیژنەی شارەزایان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا (CDC) بۆ یەکەمجار دوو حاڵەتی تووشبوونی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی لەناو منداڵاندا تۆمار کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە