کووەیت دووهەمین بەرهەم لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری " یۆرۆ فایتەر " ی بەدەست گەیشت

کووەیت دووهەمین بەرهەم لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری " یۆرۆ فایتەر " ی بەدەست گەیشت
پەیامی کورد    ...  کووەیت دووهەمین بەرهەم لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری " یۆرۆ فایتەر " ی بەدەست گەیشت

ئەرتەشی کووەیت دوینێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە دووهەمین بەرهەم لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری " یۆرۆ فایتەر " ی مۆدیلی تایفۆن لە کۆمپانیای لێئۆناردۆی ئیتاڵیا وە بەدەست گەیشتووە .

پێگەی " ئەمنییەت و بەرگری عەرەبی " یش ڕایگەیاند کە کووەیت فڕۆکەگەلی شەڕکەری دوایی بە پێی بەرنامەی کات بۆ داڕێژراوی بە دەست دەگات .

کووەیت لە ساڵی ٢٠١٦ لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی نێوان هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتە و هێزی ئاسمانی ئیتاڵیا ، ڕێکەوتنێکی بە بەهای ٨.٧ میلیارد دۆلاری بۆ وەرگرتنی ٢٨ فڕۆەکی شەڕکەری پێشکەوتوو بە لایەنی ئیتاڵیایی واژوو کرد .

جێگای ئاماژەدانە کە یەکەمین بەرهەم لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری یۆرۆ فایتەر لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ گەیشتووەتە کووەیت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە