تەندرووستی جیهانی : ستراتیژی داخستنی سنوورەکان چیتر جێبەجێ ناکرێت

تەندرووستی جیهانی : ستراتیژی داخستنی سنوورەکان چیتر جێبەجێ ناکرێت

پەیامی کورد     ...     تەندرووستی جیهانی : ستراتیژی داخستنی سنوورەکان چیتر جێبەجێ ناکرێت

رێکخراوی تەندرووستی جیهانی رایگەیاند، چیتر ووڵاتانی جیهان ناتوانن ستراتیژی داخستنی سنوورەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا جێبەجێ بکەن، چوونکە نەیانتوانیوە پلانێکی گشتگیر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە دابڕێژن.
مایکڵ رەیان، بەڕیوبەری ڕەوشە لە ناکاوەکان لە رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :  "لە داهاتوویەکی نزیکدا هێشتنەوەی سنوورە نێودەوڵەتییەکان بە داخراوی کارێکی نیمچە ئەستەم دەبێت، دەوڵەتانی جیهان نەیاتوانیوە پلانێکی گشتگیر دابڕێژن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک ووڵاتانی جیهان ئەو گەشتیارانە کەرەنتین دەکرێن، کە لەو ووڵاتانەوە هاتوون ئاستی مەترسی کۆرۆنا تێیدا بەرزە، بەڵام هیچ هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە لە نێوان ووڵاتە جیاوازەکانی جیهان نییە.
رەیان باسی لەوەشکرد، "قورسە داڕشتنی پلانێکی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا، چوونکە ئاستی مەترسی کۆرۆنا لە ووڵاتکێکەوە بۆ ووڵاتێکی دیکە زۆر جیاوازە".

روونیشیکردەوە، "داخستنی سنورەکان تاکە هۆکارنییە بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، بەڵکو ئاستی مەترسی راستەقینەی کۆرۆنا بە رەوشی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەناوخۆی وڵاتەکان دیاریدەکرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە