گەلی کوردستان، وەڵامی پێویستی دەڵاڵە ناپاکەکانی دایەوە
پەیام،شرۆڤە - دوای هەڵبژاردنەکەی عێراق و کوردستان ئیدی بەرە بەرە ئەنجامەکان دەردەکەون. ئەگەرچی ئەنجامی فەرمی ڕانەگەیێندراوە بەڵام دوور تا نزیک دیارە کە چ ئەنجامێک لەڕێیە. لە سێ پارێزگای گرنگی کوردستان، هەولێر و دهۆک و سلێمانیدا ئەو پارتەی زۆرترین کورسیی بەدەستهێنا، پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک) بوو. دوای پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئەوەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ی.ن.ک) بوو. پێکهاتەکانی ئەو کەسانەی کە لە دژی گشتپرسیی کوردستان و سەربەخۆیی بوون، هەرەسی هێنا.
''سەرباری لەکەدارکردن، گەلی کورد دیسانەوە لایەنی خۆی هەڵبژارد''
ئەو گرۆ سیاسییانەی کوردستان کە لە دوای گشتپرسییەوە تاوەکو ئێستا، لەڕێی بانگەشەی ڕەشکردن و لەکەدارکردنەوە دژایەتی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەکرد و زۆر ڕێگەیان بۆ ئەم مەبەستە گرتەبەر، لە سایەی ئەو وەڵامەی گەلی کوردستان لە سندووقەکاندا دایەوە، وەڵامی دیموکراسییانەی خۆیان وەرگرت.
هەروەک دەزانن بەرهەم ساڵح و گرووپێک لە هاوبیرانی کە ناڕحەت بوون بەو چالاکییانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی کوردستانەوە ئەنجامیدەدان، لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان جیابوونەوە و هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرییان راگەیاند. ئامانجی ئەم هاوپەیمانێتییە ئەوە بوو کە هیچ نەبێ هێندەی گۆڕان دەنگ بهێنێت. بەڵام بەرهەم و ستافەکەی کە بینییان خەڵکی کوردستان بە رێژەیەکی زۆر دەنگیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، تێگەیشتن لەوەی هەرەسیان هێناوە. ئەو پێکهاتەیەی بەرهەم ساڵح دایمەزراندووە بە شانازییەوە هەڵگری دروشمی دژایەتیی مەسعود بارزانی و گشتپرسی بوون. ساڵح وایدەزانی بەو ڕێککەوتنە ژێربەژێرانەی بەناوی دەستخستنی ئیمتیازی سیاسی لەگەڵ مالیکی و ئیدارەی عێراق ئەنجامیدان، دەبێتە ئەزموونێکی دەستکەوتی سیاسەت لە بەغداد. بە بەراوردکردنی ئەو بزاوتە لەگەڵ گۆڕان، هەنگاوتی بۆ ئەو کەسانەی لەناو گۆڕان پشتیوانیی گشتپرسییان کردبوو هەڵسوڕێنەری ئێستای بزووتنەوەکە ''عومەری سەید عەلی''.
گەلی کوردستان، وەڵامی پێویستی دەڵاڵە ناپاکەکانی دایەوە
دوای هەڵبژاردنەکان هەواڵی دزینی دەنگ و ساختەکاری لە زۆرێک لە کەناڵەکان بووە رۆژەڤ. یەکێک لە راوێژکارانی سەرۆک مەسعود بارزانی کە هێمن هەورامییە گوتی:"لە ژماردنی دەنگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەدا گومانی بەهێز هەن لەبارەی ئەنجامدانی ساختەکاری لەلایەن یەکێتییەوە''. دوێنێ شەویش بارەگای ناوەندی گۆڕان بە چەکی قورسەوە کرایە ئامانج. دوبەدوای ئەو هێرشە و بەپێی هەواڵی کەناڵی KNK کە زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕانە، هێزەکە بە فەرمانی بەرپرسی دژەتیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لاهور جەنگی ئەو کارە ئەنجامدراوە و بە چەکی قورس هێرشکراوەتە سەر گردی زەرگەتە.
کاردانەوەیەکیتر لەلایەن ئەندامی مەکتەب سیاسیی بەرەی تورکمانیی عێراقی، ئایدن مەعروفەوە هات. مەعروف ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکیدا گوتی کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری لە دەنگەکانیاندا کراوە و دزراوە، ئەم دەنگانە بۆ یەکێتی رۆیشتوون.
گرووپێکی دیکەی ناپاک کە دژایەتیکارانی گشتپرسی بوو لە کوردستان و سەردەستەکەی شاسوار عەبدولواحد بوو، تووشی هەرەس هات. ئەو کەسایەتییە کە بەتایبەتی کاتی گشتپرسیی لەکەدار دەکرد و پروپاگەندەی لەسەر دروستدەکرد، بانگەشەی دەنگی نەخێری بۆ گشتپرسییەکە دەکرد.
''سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە دانایی سیاسەتی خۆی خستەگەڕ''
لاهور جەنگی کە لە رێی چەند رێککەوتنێکی ژێر بەژێر، کەرکووکی رادەستی حيشدی شەعبی کرد، بەپێی روونکردنەوەکان لە کەرکووکدا دەنگی باشی هێناوە. ئەم حاڵەتە پرسیاری ئەوە دەهێنێتە عەقڵەوە کە ئایا یەکێتی لە بەرانبەر چیدا کورسیی لەوێدا دەستخستووە، نەوەک پرسیاری ئەوەی کە ئایا بۆچی پارتی کورسیی ئەوێی نەویستووە''.
سەرۆکی کوردستان، مەسعود بارزانی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا. سەرۆک بارزانی هەروەک دەزاندرێت تەنیا گوتبووی:"نابێت هەڵبژاردن لە کەرکووکدا ئەنجامبدرێت، چونکە ئەگەر شارێک لە ژێر داگیرکاریدا بێت، هەڵبژاردنێکی ئازادانەی لێ ئەنجامنادرێت. بەر لە هەڵبژاردنەکە، گەلی کورد زۆر ئاستەنگی لەلایەن حەشدی شەعبی و داعشەوە بۆ دروستکرا، تەنیا بۆ ئەوەی نەتوانێ بەشداربێت لە پرۆسەی دەنگدان. مەسعود بارزانی لەبەر ئەوەی لەم بابەتەدا پێشبین بوو، لەکاتی گشتپرسیدا گوتی:"ئێستا گەورەترین مەترسی داعش یاخود عێراق نییە، بەڵکو خودی حەشدی شەعبی خۆیەتی. ئێمە لەبەر ئەوەی لە ئاکامی ناپاکیدا شەڕی براکوژی دروستنەبێت، ناچار بووین پاشەکشێ بکەین''.
گەلی کورد بەهۆی ئەوەی سەنگیان بۆ هەڵوێست و سیاسەتەکانی سەرۆک بارزانی دانا، جارێکی دیکە چوونە سەر سندووقەکان و دەنگیان لە بەرژەوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەکارهێنا.
پارتی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە موسڵدا 7 کورسیی هێناوە. سەرباری بوونی فشارێکی زۆری شیعە لەسەر خەڵکی ناوچەکە، بەڵام دیسانەوە دەنگەکانیان دایە پارتی دیموکراتی کوردستان. بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان پارتی لە هەولێر 8، لە دهۆک 9، لە موسڵ 7، لە سلێمانی 1 یاخود 2 کورسیی بەدەستهێناوە. بەم ئەنجامە پارتی لە کوردستان لە سەرووی سەدا 40ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. ئەم ئەنجامە گەورەترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزاندرێت کە خەڵکی کوردستان لایەنگری کێن. بزووتنەوەی گۆڕان کە پێشتر بە نزیکەی 15 پەرلەمانتارەوە لە بەغداد نوێنەرایەتیی دەکرد، لەم هەڵبژاردنەدا دەتوانێ تەنیا 5-6 کورسی بەدەستبهێنێت.
کۆمەڵی ئیسلامی کە تاوەکو ئێستا پارێزگاریی لە 6 کورسی دەکرد، ئەمجارە بۆی هەیە تەنیا 1 یاخود 2 کورسی بەدەستبهێنێت.
بەرهەم ساڵح کە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی دامەزراند، بە هیوایەکی زۆرەوە کەوتەڕێ، ناوبانگی بە دژایەتیکردنی گشتپرسی دەرکرد و کۆکبوو لەگەڵ سیاسییە دژە کوردەکانی بەغداد، لەم هەڵبژاردنەدا دۆڕاوترین دەرچوو. تاوەکو ئێستا دەگوترێ کە پارتەکەی بەرهەم ئەوپەڕی 3 کورسی بەدەستدەهێنێت.
پارتەکەی شاسوار عەبدولواحیدیش کە لەگەڵ لایەنگرانی پەکەکە هەنگاودەنێت، یەکێکە لەو پارتانەی تووشی هەرەس هاتووە و تەنیا دەکرێ ببێتە خاوەنی 3 کورسی.
ئەو ئەنجامانەی لە هەڵبژاردنەوە دەرچوون: گەلی کورد ئەوانەی سزادا کە دژی گشتپرسیی سەربەخۆیی بوون، هەروەها پشتگیرییان لە ڕێڕەوی سەربەخۆییانەی سەرۆک بارزانی کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە