وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى ده‌رماڵه به هه‌ڵه رێنماییه‌كى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دەکات، رایدەگەیەنێت، کە ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى ده‌رماڵه‌ى زیاده‌یان وه‌رگرتووه لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
هەر بەپێی ئەو رێنماییەی وەزارەتی دارایی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه به‌هه‌ڵه مووچه‌و ده‌رماڵه‌ى زیاده‌یان وه‌رگرتووه، (١٠٠٪) له پاشه‌كه‌وتى مانگانه‌یان وەردەگیرێتەوە.
هێما بەوەشکراوە، کە ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه شایسته‌ى دارایى ساڵانى (٢٠١٦- ٢٠١٧)یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه، به لیستى جیا‌و له‌كاتى خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگانه به‌پێى رێژه‌ى پاشه‌كه‌وتى پێشتر، بۆیان خه‌رجدەكرێـته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە