پەیامی کورد ... سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئورمیە تۆپباران دەکات
لە پاش تێكهەڵچوونی چەکداریی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک سنوورەکانی ئورمیە و کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ هێزەکانی سپای پاسداران، ناوچەی تێکهەڵچوونەکە تۆپباران دەکەن و هێلی کۆپتەرە سەربازییەکانیش بەرسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران، بەرزاییەکانی سنووری تەرگەوەڕ و بە تایبەت کوێستانی بەردەڕەشیان میلیتاریزە کردووە و چیاکانی ئەم ناوچەیە تۆپباران دەکەن.
بە پێی زانیارییەکان چەندین هێلی کۆپتەری سەربازییش بە سەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
ئەم چالاکییانە لە پاش تێکهەڵچوونی ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ڕوویاندا. لە ئەنجامی تێکهەچوونەکەی دوێنێدا و بە پێی ڕاپۆرتەکانی هەنگاو، دوو ئەفسەر و سەربازێکی پاسەوانی سنوور کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە