لە مانگێکدا ٢٩ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

لە مانگێکدا ٢٩ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

پەیامی کورد … لە مانگێکدا ٢٩ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٤ ژن و ١٥ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان (٣کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)

 

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ١ ژن و ٢ پیاو)

 

پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت (٣ ژن و ٥ پیاو)

 

پارێزگای ئورمیە: ١٦ حاڵەت (٩ ژن و ٧ پیاو)

 

 

 

هۆکاری خۆکوشتن

 

کێشەی خێزانی: ١٧ حاڵەت (١٢ ژن و ٥ پیاو)

 

هەژاری و بێکاری: ٤ حاڵەت (٤ پیاو)

 

نادیار: ٧ حاڵەت (١ژن و ٦ پیاو)

 

ڕێگری کردن لە شوو کردن: ١ حاڵەت (١ ژن)

 

 

 

شێوەی خۆکوشتن

 

خۆهەڵواسین: ١٧ حاڵەت (٦ ژن و ١١ پیاو)

 

خواردنی حەب: ٧ حاڵەت (٣ ژن و٤ پیاو)

 

خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (٣ ژن)

 

خۆ خستنە ناو ڕووبار: ١ حاڵەت (١ ژن)

 

بەکارهێنانی چەک: ١ حاڵەت (١ ژن)

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە