پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی : له‌مه‌ودوا رێكاری تازه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێت
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا رێكاری تازه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
وه‌زیری ته‌ندرووستی له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌وییانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا و سوپاس و پێزانینی خۆیشی پێشكه‌ش به هه‌موو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی كرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، دكتۆر سامان به‌رزنجی ووتی "٩ هه‌زار و ٦٩٥ حاڵه‌تی كۆرۆنا تائێستا له هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون، چوار هه‌زار حاڵه‌ت هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریش چاكبوونه‌ته‌وه، بۆیه داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندرووستییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بڕیاری داوه هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی هۆشیاری به به‌شداری سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی میدیای كوردستان ئه‌نجامبدات".
باسی له‌وه‌شكرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٩٥%ی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنای دابینكردوه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوكارێكی باشی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ته‌ندرووستی ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا دوو بڕیاری نوێی ده‌ركردوه یه‌كه‌میان كه‌ره‌نتینكردن له ماڵه‌وه ده‌بێت، دووه‌میشیان بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی له قۆناغی سه‌ره‌تاییدان، به بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێن.
له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ئێستاش، دكتۆر سامان به‌رزنجی ووتی "ئاستی هه‌ڵكشان ٩٦%ه و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا تووشبوان ٥٠%یان پێویستیان به خه‌واندن هه‌یه، تێكڕای پشكنینه‌كان ٥%یان پۆزه‌تیڤ ده‌بێ و هه‌ركه‌سێك زیاتر له ٧ كه‌سی دیكه تووش ده‌كات، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاووڵاتی پاڵپشت نه‌بێت، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌دا و به دیاریكراوی تا مانگی شوباتی ساڵی داهاتو، ژماره‌ی تووشبوان له هه‌رێم تا زیاتر له ١١٩ هه‌زار حاڵه‌ت به‌رزده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، چاكبوونه‌وه له ڤیرووكه له هه‌رێمی كوردستاندا ٩.٥٤%ی تووشبوانه و مردنیش ٥%ه له كۆی تووشبوون، كه زیاتر له ٣٠٠ حاڵه‌ته، هه‌روه‌ك ئێستا تووشبوون هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانی تێدایه و ٦٢%یان ئافره‌تن و ٣٨%یش پیاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە