پەیامی کورد … سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە