قوربانیانی کۆرۆنا ٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

قوربانیانی کۆرۆنا ٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

پەیامی کورد... قوربانیانی کۆرۆنا ٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس و تاوەکوو ئێستا ٤٤٤ ملیۆن کەسیش تووشی پەتاکە بوون.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی worldometersی جیهانی، تاوەکوو ئێستا ٦ ملیۆن و ٢٠ هەزار و ٢١٣ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێشەنگی ڕیزبەندی زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهانە و نزیکەی ٩٨٤ هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەدواشیدا بەڕازیل بە زیاتر لە ٦٥١ هەزار و دواتر هیندستان بە نزیکەی ٥١٥ هەزار دێت، بەدوای ئەوانیشدا هەریەکە لە وڵاتەکانی " مەکسیک، پیرۆ، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەندۆنیسیا و فەرەنسا" دەبینرێن.

هەرچی ژمارەی تووشبووە، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٤٤٤ ملیۆن و ١١٠ هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٣٧٧ ملیۆن کەس چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

هەرچی عێراقیشە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٣٠٧ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە و لە ڕیزبەندی ٤٠ی زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان دەبینرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە