هۆکاری داوەت نەکردنی ئێران بۆ کۆنفرانسی وەرشۆ بەدەرکەوەت

هۆکاری داوەت نەکردنی ئێران بۆ کۆنفرانسی وەرشۆ بەدەرکەوەت

پەیامی کورد  ...  بەدەرکەوت بۆچی ئێران بۆ کۆنفرانسی وەرشۆ داوەت نەکرا

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بارتووش چیخۆتسکی ، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی لەهێستان لە ووتوووێژی لەگەڵ کەناڵێکی ڕادیۆیی ووتی : ئێران بە بۆنەی پەیوەندییە خراپەکەی لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆنفرانسی وەزیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرشۆ داوەت نەکرا .

جێگری وەزیر ڕوونیکردەوە کە ئەم کۆنفرانسە لە ڕێگای یاتسیک چاپۆتۆیچ ، وەزیری دەرەوەی لەهێستان و مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەڕیوە دەچێت و ئەوان خاوەنی ئەم کۆنفرانسەن و پێکەوە لیستێک لەو کەسانەی کە بۆ ئەم کۆنفرانسە داوەت دەکرێن ئامادە کردووە .

چیخۆتسکی ووتی : " ڕوونە کە بە هۆکاری دۆخی نالەباری دوو لایەنەی ئەمریکا و ئێران ، ئەمە بابەتێکی داخراوە بۆ لایەنی ئەمریکی .

ئەو هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەم کۆنفرانسە دژە ئێرانی نییە : ئەم کۆنفرانسە هۆکارەکانی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکاتە ئامانج . دەبێ پڕۆسەیەک تێپەڕێنێت کە ئێران بە وەختی خۆی دەبێتە بەشێک لەوە ، چوونکە بێ ئێران ئەم سەرچاوە ناسەقامگیرە ناتوانرێ لاببردرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە