نۆئاک دەبێتە سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران

نۆئاک دەبێتە سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران
پەیامی کورد     ...   نۆئاک دەبێتە سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران

جیگری سەرۆکوەزیرانی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا وەکوو سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران هەڵبژێردرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک میخائیل میشووستین ، سەرۆکوەزیرانی فێدڕاسیۆنی ڕووسیا ، حۆکمی دانانی ئەلیکساندەر نۆئاک ، جێگری سەرۆکوەزیرانی فێدراسیۆنی ڕووسیای وەکوو سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران  یان واژوو کرد .

لەم حۆکمەدا هاتووە : ئەلێکساندەر نۆئاک ، جێگری سەرۆکوەزیرانی فێدڕاسیۆنی ڕووسیا وەکوو سەرۆکی بەشی ڕووسیا لە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکاریگەلی تیجاری و ئابووری ڕووسیا و ئێران پشتڕاست دەکرێتەوە 

هەر بە پێی ئەم حۆکمە ، نیکۆڵای شۆلگینۆف ، وەزیری ووزەی فیدڕاستیۆنی ڕووسیا کە لە دیسەمبەری ٢٠٢٠ ەوە پۆستی سەرۆکی بەشی ڕووسیای لە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابووری ڕووسیا و ئێرانی لە ئەستۆ بوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە