سەرۆکی فەرەنسا لە هەولێرە

سەرۆکی فەرەنسا لە هەولێرە

پەیامی کورد … سەرۆکی فەرەنسا لە هەولێرە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە چوارچێوەی گەشتەكەی بۆ عێراق سەردانی هەولێریشی كرد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

لە فڕۆكەخانەی هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای دیكەی پێشوازی لە ماكرۆن كرا و بڕیاریشە ئەمڕۆ سەرۆكی فەرەنسا چەند دیدارێك ئەنجام بدات و سەردانی موسڵیش بكات.

نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی سەردانەكەی ماكرۆن رایگەیاندوە، "‏‎خۆشحاڵم كە ‌لە هەولێر پێشوازیم لە هاوڕێم و سە‌رۆكی فەرەنسا ئێمانوێل كرد، ‏‎لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ كوردستان، گفتوگۆ  دەربارەی پەیوەندیی دوقۆڵی و هەڵبژاردنەكانی عێراق و بابەتی دیكەی جێی بایەخی هاوبەشمان دەكەین". 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "‏‎ سوپاسی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ‌ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەم".

ماكرۆن بەرەبەیانی رۆژی شەممە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لێكرا و پاشان لەگەڵ سەرۆك بەرهەم ساڵح كۆبوەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە