ئۆكرانیا كوشتن و برینداركردنی‌ 500 سه‌ربازی‌ روسی‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا راگه‌یاند

ئۆكرانیا كوشتن و برینداركردنی‌ 500 سه‌ربازی‌ روسی‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا راگه‌یاند

پەیامی کورد... ئۆكرانیا كوشتن و برینداركردنی‌ 500 سه‌ربازی‌ روسی‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا راگه‌یاند

وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆكرانیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا له‌ شه‌ڕی‌ شاری‌ باخموت زیاتر له‌ 500 سه‌ربازی‌ روسی‌ كوژراون و برینداربوون.

سێرهی‌ شیریفاتی‌ وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ ئۆكرانیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ وتی‌: "له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا له‌ باخموت روسه‌كان 16 جار هێرشیان ئه‌نجام دا و 23 پێكدادان روویدا".

وتیشی‌: "له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا 221 سه‌ربازی‌ دوژمن كوژران و 314ی‌ تر برینداربوون".

چه‌ند مانگێكه‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ روسیا له‌ ناوچه‌ی‌ دۆنباس له‌ شه‌ڕێكی‌ تونددان له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌كانی‌ ئۆكرانیا تا شاری‌ باخموت كۆنترۆڵ بكه‌ن و هه‌ردوولاش دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی‌ زیانی‌ زۆریان پێگه‌یشتووه‌.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە