لە 71 ساڵدا 216هەزار منداڵ لە کڵێساکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە

لە 71 ساڵدا 216هەزار منداڵ لە کڵێساکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە

پەیامی کورد … لە 71 ساڵدا 216هەزار منداڵ لە کڵێساکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە

لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیی سێکسی لە کڵێساکان رایگەیاند، کە لە ساڵی 1950وە، 216 ھەزار منداڵ لە کڵێساکانی فەڕەنسا، رووبەڕووی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

جێان مارک ساوڤێ سەرۆکی لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیی سێکسی لە کڵێساکان راپۆرتی کاری ماوەی دوو ساڵی لیژنەکەیانی ئاشکرا کرد.

جێان مارک ساوڤێ ئاماژەی بەوە کرد کە چەقی ئەم راپۆرتە، قوربانییەکانی دەستدرێژی سێکسی لە خۆدەگرێت و رایگەیاند، ئەوە دەست نیشان کراوە کە لە ساڵی 1950وە تا ئێستا، 216 ھەزار منداڵ لە کڵێساکاندا دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر.

سەرۆکی لیژنەی سەربەخۆی دەستدرێژی سێکسی لە کڵێساکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم رووداوانە بەشێوەیەکی جیددی کاری لەسەر ژیانی تایبەتی سەدا 60ى ئەو ستەملێکراوانە کردووە.

جێان مارک ساوڤێ جەختی لەوە کردەوە کە رێکاری پێویست لە دژی رووداوەکانی دەستدرێژی سێکسی لە کڵێسا کاسۆلیکییەکاندا نەگیراوەتەبەر و داوای لەو دامەزراوەکە كرد کە بەرپرسیارێتییەکە بگرێتە ئەستۆ.

ساوڤێ، ئەوەشی راگەیاند کە ژمارەی ئەو قەشانەی کە لە ساڵە 1950وە بۆ ئێستا دەستدرێژی سێکسییان بۆسەر منداڵەکان ئەنجامداوە لەنێوان دوو ھەزار و 900 بۆ سێ ھەزار و 200 بوون.

جێان مارک ساوڤێ ئەوەشی خستەڕوو، کە چەند بەرپرسێکی کڵێساکان لە بەرامبەر رووداوەکانی دەستدرێژی سێکسی بێدەنگ بوون و ھیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

سەرۆکی لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژی سێکسی لە کڵێساکان ئەوەشی خستەڕوو کە پێنج ملیۆن و 500 ھەزار کەس لە کۆمەڵگای فەڕەنسیدا لە منداڵیدا دووچاری گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی بووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە