ئاسایشی هەولێر سکاڵا لە سەر بەرپرسێکی یەکیتی تۆمار دەکات

ئاسایشی هەولێر سکاڵا لە سەر بەرپرسێکی یەکیتی تۆمار دەکات

بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەینێت ، عەتە سەراوی ، ئەندامی ئەنجۆمەنی ناوەندی یەکیتی بۆی نییە دەزگا ئەمنییەکان تۆمەتبار بکات بە کوشتن ، هەروەها دەشلێت : عەتا سەراوی لای ئێمە گومان لێکراوە بە تاوانی کوشتن لە سەر کەیسی دیکە . "

تارێق نووری بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سەر دۆسییەی کوشتنی کادیرەکەی یەکیتی لە هەولێر ڕایگەیاند ، ووتەبێژی فەرمی یەکیتی خۆی ووڵامی خۆی داوەتەوە هەر لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکە بە سیاسی ناویبرد و دواتر هەر خۆی لە ڕادیۆوە کێشەکەی بە کۆمەڵایەتی ناوبرد .

هەروەها ووتیشی : عەتا سەراوی ، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لای ئێمە گومان لێکراوە بە کوشتن لە سەر دۆسییەی دیکە ئەوە مافی ئەو نییە تۆمەت بۆ دەزگا ئەمنییەکان هەڵبەستێت .

ڕاشیدەگەێنێ ئێمە لێرەوە ئەوە ڕادەگەێنین ، کە سکاڵای یاسایی لە سەر ناوبراو تۆمار دەکەین و هەر کەسێکی دیکەش بێ بە بێ بەڵگە و بنەما تۆمەت بۆ دەزگا ئەمنییەکان هەڵبەستێت سزا دەدرێ و دەدرێتە دادگا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە